ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین
ڕاستەوخۆ

کومان شۆڕشی گواستنەوەکان دەستپێدەکات

کومان دەیەوێت بە فرۆشتنی سێمیدۆ سێ یاریزانی بگوازێتەوە ریزەکانی

یانەی بارسێلۆنا دەیەوێت لە کۆتاییەکانی مێرکاتۆی هاوینەدا، جووڵەیەکی خێرا بۆ گواستنەوەی چەند یاریزانێک بکات.

رۆژنامەی ئێلموندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، گواستنەوەی سێ یاریزانی نوێ بۆ بارسێلۆنا پەیوەستە بە فرۆشتنی نێلسۆن سێمیدۆ.

هەرچەندە لە وەرزی رابردوو، سێمیدۆ رۆڵێکی سەرەکی لە هێڵی بەرگری بلوگرانا گێڕا، بەڵام یاریزانی پێشووی یانەی بێنفیکا ئێستا نزیکە لە جێهێشتنی کامپ نو.

رۆناڵد کومان چاوی لە سێرجینیۆ دێست، بەرگریکاری یانەی ئایاکسە بۆ شوێنگرتنەوەی سێمیدۆ و هەروەها دەیەوێت هەریەکە لە مێمفێس دیپای، یاریزانی یانەی لیۆن و ئێریک گارسیا، یاریزانی یانەی مانچێستەر سیتییە.

تا ئێستا چارەنووسی دیپای یەکلانەبووەتەوە و ئێریک گارسیاش دووپاتیکردووەتەوە، نایەوێت لەگەڵ مانچێستەر سیتی بەردەوام بێت، ئەمەش لە گەرمەی نزیکبوونەوەی لە بارسێلۆنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button