ئیتاڵیائینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌

زاپاکۆستا گەڕایەوە سێریا ئەی

چیدیکە زاپاکۆستا لە پلانەکانی فڕانک لامپارد نەماوە

داڤیدێ زاپاکۆستا، بەرگریکاری یانەی چێڵسی بۆ ماوەی یەک وەرز پەیوەندی بە یانەی جێنوا کرد.

یاریزانی تەمەن ٢٨ ساڵان لە هاوینی ساڵی ٢٠١٧ بە بڕی ٢٢ ملیۆن پاوەند لە یانەی تۆرینۆوە پەیوەندی بە چێڵسی کرد، لەو ساتەوە ٥٢ یاری بۆ بلوز کرد.

زاپاکۆستا لە وەرزی رابردوو بە شێوەی خواستن یاری بۆ یانەی رۆما کرد، بەهۆی پێکان نەیتوانی بەشداری بەشێكی زۆری وەرزەکە بکات و تەنیا بەشداری لە شەش یاریدا کرد.

تۆڕی سکای ئیتاڵیا بڵاویکردووەتەوە، یاریزانی نێودەوڵەتی ئیتاڵیا لەلایەن یانەکانی ئاتاڵانتا و فیۆرێنتینا داوا کرابوو، بەڵام جێنوا توانی بە خواستن بیگوازێتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button