ئینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لیڤەرپوول ئەستێرەیەکی پۆرتوگالی دەگوازێتەوە

کلۆپ خەریکی شۆڕشێکی بێ دەنگە بۆ گواستنەوەی یاریزانان، لە دوای گۆتا چاوی لە بەرگریکارێکە

یانەی لیڤەرپوول نزیکە لە گواستنەوەی دیۆگۆ ژۆتا، هێرشبەری یانەی وۆلڤێرهامپتن.

لە دوای گواستنەوەی تیاگۆ ئالکانتارا بە بڕی ٣٠ ملیۆن یۆرۆ، ئێستا رێدز نزیکە لە گواستنەوەی هێرشبەری نێودەوڵەتی پۆرتوگالی بۆ ریزەکانی.

تۆڕی ‌هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، لیڤەرپوول لەسەر گواستنەوەی ژۆتا گەیشتووەتە رێککەوتن لەگەڵ وۆڵڤێرهامپتن و بڕیارە بە بڕی ٤٩ ملیۆن یۆرۆ، گرێبەستێکی پێنج ساڵە لەگەڵدا واژۆ بکرێت.

یاریزانی تەمەن ٢٣ ساڵان تا ئێستا ١٣١ یاری لەگەڵ وۆڵڤز کردووە و ٤٤ گۆڵی کردووە، پێدەچێت بە گواستنەوەی گۆتا، یۆرگن کلۆپ واز لە بیرۆکەی گواستنەوەی ئیسماعیلا سار، یاریزانی یانەی واتفۆرد بهێنێت.

لە بەرامبەر گواستنەوەی گۆتا، لیڤەرپوول جانا هۆڤەر، بەرگریکاری خستووەتە نێو گرێبەستەکە و رەنگە کۆی گشتی گواستنەوەکەی بگاتە ١٥ ملیۆن یۆرۆ.

لە مێرکاتۆی ئەم هاوینەدا لیڤەرپوول بە فەرمی گرێبەستی لەگەڵ کۆنستانتینۆس تسیمیکاس و تیاگۆ ئالکانتارا واژۆ کردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button