ئینگلتەراگرنگترین

پێکان ئاگوێرۆ بۆ ماوەیەکی درێژ دووردەخاتەوە

گورزێکی کوشندە بەر بە پێپ گواردیۆلا دەکەوێت، لە یارییەکانی بەرامبەر ئارسێناڵ و لیڤەرپوول یاری ناکات

یانەی مانچێستەر سیتی لە کاتێکی هەستیاردا بۆ ماوەی دوو مانگ لە خزمەتەکانی سێرجیۆ ئاگوێرۆ بێبەش دەبێت.

گۆڵکاری مێژوویی مانچێستەر سیتی بە هۆی ئەنجامدانی نەشتەرگەریی چۆک، بۆ ماوەی دوو مانگ لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە و بەمەش بەشداری لە یاری ئەم هەفتەیەیان لە بەرامبەر یانەی وۆڵڤێرهامپتۆن ناکات.

بە دوورکەوتنەوەی بۆ ماوەی دوو مانگ، سیتی ناچار دەبێت، بەبێ ئاگوێرۆ رووبەڕووی یانەکانی لێستەر سیتی، ئارسێناڵ و لیڤەرپوول دەبێتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button