ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئالکانتارا لیڤەرپوولییە

کلۆپ دووەم ئامانجی ئەم وەرزەی گواستەوە و ئێستا چاوی لە ئەستێرەی واتفۆردە

لە کۆتاییدا، یانەی لیڤەرپوول خزمەتەکانی تیاگۆ ئالکانتارا، یاریسازی نێودەوڵەتی ئیسپانی بەدەستهێنا و درێسی ژمارە شەش لەگەڵ سوورپۆشەکان دەپۆشێت.

یاریزانی پێشووی یانەی بایرن میونشن گرێبەستێکی درێژخایەنی لەگەڵ پاڵەوانی پرێمەرلیگ واژۆ کرد و بەمەش بووە دووەم گرێبەستی لیڤەرپوول لە هاوینی ئەمساڵدا لە دوای گواستنەوەی کۆستاس تسیمیکاس.

تیاگۆ لە دوای واژۆکردنی گرێبەستەکەی گووتی “هەستێکی زۆر خۆشم هەیە و دەمێک بوو چاوەڕێی ئەم ساتە بووم، زۆر دڵخۆشم بە ئامادەبوونم لێرە، بە تێپەڕبوونی ساڵ، بەردەوام هەوڵی بەدەستهێنانی هەموو شتێک دەدەیت، کاتێک سەردەکەویت، ئەوا دەتەوێت زیاتر سەربکەویت. پێم وایە ئەم یانەیە دەتوانێت گوزارشت لە من بکات. دەمەوێت هەموو ئامانجەکانم بەدی بهێنم و زۆرترین ژمارەی نازناویش بەدەستبهێنم”.

یاریزانی تەمەن ٢٩ ساڵان کە تا ئێستا ٣٩ یاری نێودەوڵەتی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا کردووە، حەوت وەرز لەگەڵ بایرن میونشن یاری کرد و دوو جار نازناوی چامپیۆنزلیگ و ٩ نازناوی بۆندسلیگا و دوو نازناوی مۆندیالی جیهانی لەگەڵ یانە باڤارییەکە بەدەستهێنا.

تیاگۆ لەبارەی خۆگونجاندن لە شێوازی یاریکردنی لیڤەرپوول دەڵێت “پێوستە بەخێرایی خۆم لەگەڵ تیمەکە بگونجێنم و دەمەوێت هەر ئێستا یاری بکەم”.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button