ئینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌

یانەیەکی گەورەی ئینگلیزی بە ئۆفەرێکی 36 ملیۆن پاوەندی ئامادەسازیی دەکات بۆ گواستنەوەی ئیسماعیلا سار

یاریگا- سەرەڕای دابەزینی یانەکەی بۆ چامپیۆنشیپ وەرزی ڕابردوو، ئیسماعیلا سار هێشتا خواستی زلهێزەکانی پریمەرلیگی لەسەرە.

بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵ لەئینگڵتەراوە، لە نێویشیاندا زە سەن، لیڤەپوول ئۆفەرێکی 36 ملیۆن پاوەندی ئامادە کردووە بۆ گواسنەوەی یاریزانەکەی باڵی یاریگا، ئەوەش ئەو نرخەیە یانەی واتفۆرد لە بەرامبەر دەستبەردار بوون لەیاریزانە سەنیگالییەکە داوای دەکات.

ڕێدزی هەڵگری نازناوی پیمەرلیگ، ئیسماعیلا بە شوێنگرەوەیەکی باشی سیانەی پێشەوەی هێڵی هێرشبەری؛ موحەممەد سەڵاح، سادیۆ مانێ و ڕۆبێرتۆ فیرمینۆ دەبینێت.

سار، کە ئێستا تەمەنی 22 ساڵە، هاوینی ڕابردوو بە نرخی 30 ملیۆن پاوەند لە ڕینی فەڕەنسیەوە ڕووی کردە واتفۆرد. لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ پێگەی فەرمی یانەکەی ئەوەشی درکاندبوو کە ساڵی 2017 ئۆفەرێکی بارسێلۆنای ڕەت کردۆتەوە چونکە وەک خۆی گوتی، نەیویستووە لە بلاوگرانا وەک یاریزانی یەدەک بەشداریی پێ بکرێت یاخود لە تیمی بارسا بی یاری پێ بکرێت، بۆیە ڕینی هەڵبژاردووە.

Back to top button