ئینگڵته‌راگرنگترین

فێرناندێز باشترینی مانچێستەرە

یاریسازە پۆرتوگالییەکە لە یەناییری رابردووەوە پەیوەندی بە یونایتدەوە کردووە، لەو ساتەوە بووەتە ئەستێرەی یەکەمی تیمەکەی ئۆلی گۆنار سۆلشایەر

یاریسازی پۆرتوگالی لە دوای پێشکەشكردنی ئاستێکی نموونەیی و یارمەتیدانی یانەی مانچێستەریونایتد بۆ گەڕانەوە بۆ چامپیۆنزلیگ، خەڵاتی یاریزانی ساڵی یانەکەی وەرگرت.

بڕونو فێرناندێز، سەرەڕای ئەوەی لە مێرکاتۆی زستانەدا لە یانەی سپۆڕتینگی پۆرتوگالییەوە پەیوەندی بە یانەکەی ئۆڵدترافۆردەوە کرد، کەچی لە نیوەی دووەمی وەرزی رابردوودا، ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد و توانی خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵ لە مانچێستەر یونایتد بەدەستبهێنێت.

فێرناندێز لە کۆی ١٩ بەشداری لە پرێمەرلیگ و یۆرۆپالیگ، ١١ گۆڵی لە وەرزی رابردوو بۆ شەیتانە سوورەکان کرد.

لەلایەکی دیکەوە، ئانتۆنی مارسیال لە پلەی دووەم و مارکۆس راشفۆڕدیش لە پلەی سێیەمی باشترینەکانی مانچێستەر یونایتدا هاتوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button