یاریگا

مێسی جەنگێکی یاسایی لە “ماسی” بردەوە

یاریگا- دواجار دادگای دادی ئەورووپا لە بەرژەوەندی لیۆنێل مێسی بڕیاری دا سەبارەت بە گرفتێکی پەیوەست بە مارکە بازرگانییەکان.

بە پێی بڕیارەکەی یاسا، مێسی دەتوانێت ناوی خۆی وەک مارکەیەکی بازرگانی تۆمار بکات یاخود بەکار بهێێت. ئەمەش پاش ئەوەی دادگاکە داوایەکی کۆمپانیای Massiی ئیسپانی  تایبەتە بە پاسکیل، ڕەت کردەوە.

مێسی بۆ یەکەم جار لە ساڵی 2011 ویستی ناوی خۆی وەک مارکەیەکی بازرگانی بۆ کەلوپەلە وەرزشییەکان دابمەزرێنێت، بەڵام لە لایەن کۆمپانیای Massi گرفتی یاسایی بۆ دروست کرا بەوەی نزیکی ناوەکانیان سەر لێ تێکچوونی کڕیار و بەکاربەرانی بەرهەمەکانی لێ دەکەوێتەوە.

داوی ساڵانێک لەم ئارێشە یاساییە، داداگای ئەورووپا ڕێگە بە مێسی دەدات کە ناوی خۆی بۆ بازرگانی تۆمار بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button