ئیسپانیا

مارکای ئیسپانی به وێنەیەکی سەیر گوزارش لەدۆخی شێواوی بارسا دەکات

یاریگا- دۆخە ئاڵۆز و ناجێگیرەکەی بارسێلۆنا بۆتە جێی باسوخواس و گەنگەشەی میدیایی و ناوەندە وەرزشییەکان و هەر یەک بە جۆرێک دۆخەکە وێنا دەکات.

ڕۆژنامەی مارکای نزیک لە یانەی ڕیاڵ مەدرید، بە وێنەیەک گوزارش له کێشەکانی بلاوگرانا دەکات، کە گرفتەکانی یانەکەی بە کورتی لەم چەند لایەنەوە خستۆتە ڕوو:

بورۆفاکسەکەی مێسی و داوای ڕۆشتن لە یانەکە

– چارەسەر نەکردن و پێنەدانی شایسته داراییەکانی ڕاهێنەرە لەسەر کار لادراوەکان

– کۆ کردنەوەی واژۆ بۆ متمانە وەرگرتنەوە لە ماریا بارتۆمیۆی سەرۆک

– سوارێز و تاقیکردنەوەی زمانی ئیتاڵی و گەشتی دوێنێی بۆ ئیتاڵیا (پەیوەندی کردنی بە یوڤێنتوسەوە)

مارکا، کۆی ئەو ئاڵۆزییانەی سەرەوەی بە وێنەیەکی شێواو و لێک هەڵوەشاوی لۆگۆی بارسێلۆنا خستۆتە ڕووو:

بابەتی زیاتر

Back to top button