ئیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا و ریاڵ مەدرید لە یاریگەکانیان یاری ناکەن

ڤایرۆسی کۆرۆنا یانەکانی ئیسپانیا ناچار بە گۆڕینی یاریگاکانیان دەکات

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا یانەی بارسێلۆنا ناچار دەکات، یارییەکانی نێو یاریگای خۆی بگوازێتەوە یاریگای یانەی ریال مایۆرکا.

کادێنا کۆپ بڵاویکردووەتەوە، لە ئەگەری توندکردنی رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، یانەی بارسێلۆنا بڕیاری داوە، هەر کاتێک حکومەتی کاتالۆنیا بڕیاری توندکردنی رێکارەکان بدات، یارییەکانی نێو یاریگای کامپ نو بگوازێتەوە یاریگای یانەی ریال مایۆرکا.

لەلایەکی دیکەوە، کارگێڕی یانەی ریال مەدرید بڕیاریداوە لە ئەگەری توندکردنی رێکارەکان، یارییەکانی لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بگوازێتەوە یاریگای یانەی خۆزێ زۆرییای تایبەت بە یانەی ریال ڤۆیادۆلید.

یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا داوای لە یانەکان کردووە، لەگەڵ یانە ركابەرەکانیان بگەنە رێککەوتن، بۆ ئەوەی لە کاتی توندکردنی رێکارەکان لەسەر یاریگاییەکی هاوبەش بگەنە رێککەوتن.

بابەتی زیاتر

Back to top button