ئه‌وروپاگرنگترین

بەلجیكا پلەی یەكەم چۆڵ ناكات

 

یاریگا: هەڵبژاردنی بەلجیکا بەردەوامە لە پێشەنگایەتیکردنی ریزبەندی باشترین هەڵبژاردنەکان جیهان.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی ‘فیفا’ نوێترین ریزبەندی باشترین هەڵبژاردەکانی جیهانی لە دوای شەش مانگ لە وەستان بڵاوکردەوە.
بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و وەستانی یارییە نێودەوڵەتییەکان، فیفا بۆ ماوەی شەش مانگ هیچ ریزبەندێکی بڵاونەکردەوە و ئەم مانگە لە دوای دەستپێکردنەوەی یارییەکانی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا، جارێکی دیکە فیفا ریزبەندەکەی نوێکردەوە.
هەڵبژاردەی بەلجیکا پارێزگاری لە پلەی یەکەمی ریزبەندی باشترینەکان کرد و هەڵبژاردەکانی فەرەنسا و بەرزیل و ئینگلتەرا لە پلەکانی دووەم و سێیەم و چوارەمدا شوێنی خۆیان کردەوە.
هەڵبژاردەی پۆرتوگال لە دوای بردنەوەی لە کرواتیا و سوێد، بۆ پلەی پێنجەمی ریزبەندییەکە سەرکەوت.

بابەتی زیاتر

Back to top button