ئیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

لوکاکۆ هاتۆتە نێو گفتوگۆکانی بارسێلۆناوە

یاریگا- وا دیاره یانەی بارسێلۆنا تەواو بێ هیوا بوونە لە گواستنتەوەی لاوتارۆ مارتینێز، بۆیە ئەم جارە هەوڵێکیتریان گرتۆتە بەر.

بەهۆی ئەوەی ڕۆمیلۆ لوکاکۆ جێی سەرسامییەکی زۆی ڕۆناڵد کومانی ڕاهێنەری بلاوگرانایە، لە ئێستادا میدیای ئیتاڵی باس لەوە دەکەن، لە پاڵ جموجوڵەکانی بارسا بۆ کڕینی لاوتارۆ، هاوکات کڕینی هێرشبەرە بەلجیکیەکەشیان خستۆتە سەر مێزی گفتوگۆ هەر لە سەرەتای بازاڕی ئەم هاوینەوە.وەک تۆڕی هەواڵی “Esport 3″ی وەرزشی زانیاریی داوە.

بە گوێرەی ئەو سەرچاوەیە، بارسا بۆ ئەو پێناوە ئۆفەرێکی ئاڵوگۆڕیی خستۆتە بەردەم ئینتەر میلان تا دەستبەرداری یەکێک لە دووانەی مارتینێز و لوکاکۆ بێت. ئەو یارزانانەشی کە یانه کەتەلۆنییەکە بۆ نیرازۆری خستۆتە پێش؛ ئیڤان ڕاکیتیچ، ئارتور ڤیدال و جۆنیۆر فێربۆ بووە.

سەرنەگرتنی ئەو ئامانجەی کومان لە کڕینی گۆڵکارە بەلجیکیەکە، بە پلەی یەک بەهۆی دۆخی دارایی بارسێلۆنا بووە و ئەو قەیرانەی دوای سەرهەڵدانی کۆرۆنا بەر یانەکە کەوت.

ڕۆمیلۆ پێشتر لە وەرزی 2016/2017 یاریزانی ڕاهێنەرە هۆڵەندییەکە بووە. هەر بۆیە شارەزای تواناکانێتی و ڕەنگە نرخە زۆرەکەی لاوتارۆ مارتینێز، هەوڵەکانی بارسا لە لوکاکۆدا چڕتر بکاتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button