ئه‌وروپابازاڕی گواستنه‌وه‌

لیڤەرپول بەرەو ئامانجەكەی جووڵە دەكات

یاریگا: لە کۆتاییدا، یانەی لیڤەرپوول ئۆفەرێکی فەرمییان بۆ گواستنەوەی تیاگۆ ئالکانتارا، خستووەتە بەردەم یانەی بایرن میونشن.

پێگەی گۆڵ بڵاویکردووەتەوە، لیڤەرپوول ئۆفەرێکی بە بڕی ٢٧ ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی ئالکانتارا تەرخان کردووە، ئەمەش دوای گفتوگۆییەکی ماراتۆنی لە نێوان هەردوو یانەدا.

لیڤەرپوول هەموو هەوڵێک بۆ گواستنەوەی ئالکانتارای براوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ دەدات. چونکە رێدز دەیەوێت بە پێکهاتەیەکی نموونەیی رکابەری مانچێستەر سیتی، چێڵسی و مانچێستەر یونایتد بکات.

بە گوێرەی راپۆرتەکان بێت، گواستنەوەی ئالکانتارا هیچ پەیوەندی بە چارەنووسی جۆرجینیۆ ڤایناڵدۆمەوە نییە. سەرەڕای بەستنەوەی ناوەکەی بە چوون بۆ یانەی بارسێلۆنا و یاری کردن لە ژێر سەرپەرشتی رۆناڵد کۆیمان.

بابەتی زیاتر

Back to top button