ئه‌وروپا

لاوەكەی توركیا دەچێتە پریمەرلیگ


یاریگا: یانەی لێستەر سیتی نزیکە لە رێککەوتن لەگەڵ جەنگیز ئوندەر، یاریزانی نێودەوڵەتی تورکیا و یانەی رۆما.

سکای ئیتاڵیا بڵاویکردووەتەوە، لێستەر سیتی ئامادەیە بە شێوەی خواستن بۆ ماوەی یەک وەرز، گرێبەست لەگەڵ ئوندەر واژۆ بکات.

یاریزانی تەمەن ٢٣ ساڵان دەبێتە دووەم گرێبەستی لێستەر لە بازاڕی گواستنەوەکانی ئەم هاوینەدا. ئەمەش لە دوای گواستنەوەی تیمۆسی کاستان، بەرگریکاری یانەی ئاتاڵانتا.
لێستەر سیتی ئامادەیە بڕی ٢.٧ ملیۆن پاوەند بە ئاتاڵانتا بدات و لە کۆتایی وەرزیشدا، بژاردەی کڕینی تەواوی گرێبەستەکەی بە بڕی ٢١.٩ ملیۆن پاوەند دەبێت.

ئوندەر، لە ساڵی ٢٠١٧ـەوە لە یانەی باشاکشەهیری تورکییەوە پەیوەندی بە رۆماوە کردووە و لەو کاتەوە ٨٨ یاری بۆ یانەکەی پایتەخت کردووە، ١٧ گۆڵی کردووە و لە دوای شکستهێنانی لە وەرگرتنی شوێنێکی سەرەکی لە پێکهاتەی جیالۆڕۆسۆ، ئوندەر دەیەوێت لە ئیتاڵیا دووربکەوێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button