ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەراگرنگترین

بەیڵ دەگەڕێتەوە لەندەن

یاریگا:  یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید گاریس بەیل، چاوەڕێی رووناکی سەوزی کارگێڕی مەدریدە بۆ فڕین بەرەو لەندەن و واژۆ کردنی رێککەوتن لەگەڵ یانە لەندەنییەکە، ئەستێرەکەی ویڵز حەوت ساڵ بەر لە ئێستا بە بڕی ٨٦ ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە مەدریدەوە کرد بوو.

سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، بەیڵ ئامادەیە بە شێوەی خواستن بۆ ماوەی یەک وەرز بگەڕێتەوە تۆتێنهام و لەژێر سەرپەرشتی خۆزێ مۆرینیۆ یاری بکات. بە گوێرەی راپۆرتەکان بێت، سپێرز ئامادەیە بڕی ٢٠ ملیۆن پاوەند بۆ ماوەی یەک وەرز بە ریاڵ مەدرید بدات.

بەیڵ دەیەوێت لە یانەیەک یاری بکات، هەست بە رێزگرتن و پێزانین بە یارییەکانی بکات. هەر بۆیە بەیڵ سوورە چیدیکە لە ریاڵ مەدرید یاری نەکاتەوە، بەو پێیەی لە ماوەی رابردوودا، هەردوولا بەردەوام لێدوانی دژ بە یەکیان داوە.

هەرچەندە بەیڵ ئەم مانگە دوو جار یاری بۆ هەڵبژاردەی ویڵز کردووە، بەڵام پێناچێت تەواو ئامادەبێت بۆ پرێمەرلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button