ئه‌ڵمانیاگرنگترین

راهێنەری دۆرتمۆند هێرشی تووندی کردە سەر یاساکانی تۆپی پێ

راهێنەری یانەی بروسیا دۆرتمۆند هێرشی کردە سەر یاساکانی تۆپی پێ دوای ئەوەی یانەکەی بە شالگە شکستی هێنا.

سیستمی ڤار پێناڵتییەکی دژی دۆرتمۆند هەژمار کرد و دواتریش ناوبژیوان مارکۆ ریۆسی بە کارتی سوور لە یارییەکە دەرکرد.

فاڤرێی راهێنەری دۆرتمۆند لە لێدوانێکی بۆ سکای سپۆرت لە دوای یارییەکە رایگەیاند:

“من هەرگیز پێشتر شتی وام نەدیووە”

“پەناڵتییەکە نیشانی دەدەت کە تۆپی پێی ئەمڕۆ چەند بێکەڵک بووە. یاسای تۆپ بەر دەستکەوتن گەورەترین گەندەڵی لە تۆپی پێدا چونکە کەس هیچ لەبارەی نازانێت”

“ئەو مایەی گاڵتەیە. نەک تەنها بۆ پەناڵتییەکەی ئەمشەو بەڵکو بە گشتی، یانی دەبێت یاریزانەکان دەستیان ببڕینەوە و بەبێ دەست یاری بکەن”

دۆرتمۆند ٣١ یاری ئەنجامداوە و خاوەنی ٦٩ خاڵە، بەڵام بایەرن میونشن ٣٠ یاری ئەنجامداوە و خاوەنی ٧٠ خاڵە و تەنها سێ یاریش لە خولی ئەڵمانی ماوە

بابەتی زیاتر

Back to top button