بازاڕی گواستنه‌وه‌یاریگا

ئەی سی میلان یاریزانێکی بارسای کردۆتە ئامانج

یاریگا- یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی بۆ تۆکمەکردنی هێڵی بەرگری، چاویان لە کڕینی جیان کڵار تۆدیبۆی یاریزانی بارسێلۆنایە.

بە گوێرەی هەواڵێکی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، میلان دەیانەوێت پێش دەست پێکردنی وەرزی نوێی خولی ئیتاڵی، بەرگریکارە تەمەن 20 ساڵانەکە بگوازنەوە.

نرخی تۆدیبۆی فەڕەنسی بە25 ملیۆن یۆرۆ خەمڵێنراوە. هاوشانی ڕۆسۆنێری، وەک لە سەرچاوەکەدا هاتووە، یانەی وڵڤرهامپتنی ئینگلیزیش کێبڕکێی دەستخستنی تواناکانی یاریزانەکەی بڵاوگرانان.

بابەتی زیاتر

Back to top button