ئیسپانیا

لیستی بانگهێشتکراونی بارسێلۆنا بۆ یارییەکەی ئەمشەو

یاریگا- یانەی بارسێلۆنا لیستی یایزانە بانگێشتکراوەکانی بڵاو کردەوە بۆ یارییە دۆستانەکەی ئەمشەویان بەرامبەر جێرۆنا.

لیستەکە لە 23 یاریزان پێک دێت و، ئەم ناوانە بە هۆکاری جیاواز بانگهێشت نەکراونەتەوە: لویس سوارێز، میرالیم پیانیچ، ساموێل ئۆمتیتی، ڕافینها، تۆدیبۆ.

ئەمە دووەم یاریی دۆستانەی بڵاوگرانایە بە سەرپەرشتی ڕۆناڵد کومانی ڕاهێنەری نوێی یانەکە وەک ئامادەکارییەک بۆ وەرزی نوێ.

بابەتی زیاتر

Back to top button