ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانچستەر یونایتد بەهۆی مەرجێکی ریاڵ مەدرید لە کڕینی ریگیلۆن پاشگەزبووەوە

یاریگا-یانەی مانچێستەر یونایتد کۆتایی هێنا بە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی  سێرجیۆ ریگیلۆنی ئەستێرەی لاوی ریاڵ مەدرید.

مێرەنگی بە مەرجێک رازیبووە ریگیلۆن بداتە شەیتانە سوورەکان کە لە گرێبەستەکەی ئاماژە بەوە بدرێت، مەدرید مافی کڕینەوەی هەیە بەرامبەر بە بڕە پارەیەکی دیاریکراو بەڵام یونایتد ئەم داوایەی رەتکردووەتەوە.

لە بەرامبەردا تۆتنهام هۆتسپێرز لە ئێستادا زۆر لەو یاریزانە نزیکە و  رەنگە بڕە پارەی سزای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بدەن، بەوەش مەدرید مافی ئەوەی نابێت هیچ مەرجێک بسەپێنێت بەسەریاندا.

بەرگریکارەکەی باڵی چەپ بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوت لە یەکەم یاری لەگەڵ مێرەنگی بەڵام لەگەڵ هاتنی زینەدین زیدان بە خواستن درا بە سیڤیلیا و جارێکی دیکەش لەو یانەیەدا تواناکانی خۆی سەلماند  و هێندەی دیکە بووە جێگەی سەرنجی یانە گەورەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button