گرنگترینیاریگا

فیفا زیانە داراییەکانی تۆپی پێ بەهۆی کۆرۆنا رادەگەیەنێت

یاریگا-یەکێتی تۆپی پێی جیهان راپۆرتی خۆی رادەگەیەنێت سەبارەت بە لێکدانەوەیان بۆ زیانە داراییەکانی تۆپی پێ بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ.

کۆی گشتی قازانجی  ئەم وەرزشە لە ٢٠٢٠ بە ٤٦ ملیار یۆرۆ خەمڵێندرابوو بە بێ خولی پاڵەوانەکان و بەر  لە هاتنی کۆرۆنا بەڵام ئێستا جیهانی تۆپی پێ بڕی  ١١.٨ ملیار یۆرۆ زیانی بەرکەوتووە بە هەردوو تۆپی پێی یانەکان و هەڵبژاردەکان.  پێشبینیش دەکرێت بۆ ١٤ ملیار بەرز ببێتەوە.

ئۆلی رێهن بەڕێوبەری ئەو لیژنەیەی فیفایە بە بڕی ١.٥ ملیار یۆرۆ هەوڵی هاوکاریکردنی ئەو  وڵاتانە دەدەن کە لە قەیرانێکی سەختدان بەهۆی هاتنی ڤایرۆسەکە. ناوبراو سەبارەت بە زیانە داراییەکانی ٢٠٢٠  وتی ” ژمارەکە زۆر گەورەیە، وە تەواوی تۆپی پێی گرتووەتەوە بە ئەکادیمیای لاوانیشەوە. کاریگارییەکە زیاتر لەسەر ئەو شوێنانەیە کە وەرزەکانیان لە بەهار تاوەکو پایز بەڕێوەدەچێت وەک ئەمریکای باشوور بەڵام لە ئەورووپاش زیانی گەورەی هەبووە ،وە کاریگەری قەیرانە داراییەکەش بۆ ساڵی داهاتوو بەردەوام دەبێت”.

ئەو بڕە پارەیەی فیفا تەرخانی کردووە بۆ ئەوەیە هەر وڵاتێک یاخود کیشوەرێک پێویستی بە هاوکاری دارایی بێت دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات بەم جۆرە:

  • کیشوەر ٢ ملیۆن یۆرۆ
  • وڵات ١ ملیۆن یۆرۆ بۆ تۆپی پێی پیاوان وە ٥٠٠ هەزاری دیکە بۆ تۆپی پێی ئافرەتان

بابەتی زیاتر

Back to top button