ئیسپانیائینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌

مەدرید داوای ئەستێرەیەکی تۆتنهام دەکات بەرامبەر بە بەیڵ

یاریگا-یانەی ریاڵ مەدرید بەنیازە دێلی ئالی بکاتە بەشێک لە گفتوگۆکانی نێوانیان لەگەڵ تۆتنهام هۆتسپێرز سەبارەت بە گاریس بەیڵ.

نوێترین زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن تۆتنهام لە گواستنەوەی ئەستێرە وێڵزییەکە زۆر نزیک بووەتەوە بەڵام بەگوێرەی تەلەگراف مەدرید داوای ئەوەیان کردووە دێلی ئالی بگوازنەوە ریزەکانیان بەرامبەر بە بەیڵ و هەروەها قەرەبووی ئابووری. فلۆرەنتینۆ پێرێزی سەرۆکی ریاڵ مەدرید هەوادارێکی  ئەستێرە ئینگلیزییەکە بەڵام لە پێشووتر بەهۆی بەرزی نرخەکەی توانای گواستنەوەیان نەبوو.

رێککەوتنی مەدرید و تۆتنهام بە جۆرێکە کە یانە ئیسپانییەکە دەبێت نیوەی موچەی ئەو یاریزانە بدات کە ئێستا موچەکەی ٣٠٠ هەزار پاوەندی هەفتانەیە. خودی یاریزانەکەش دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ تۆتنهام و بەو یانەیە شاد ببێتەوە کە بە جیهانی ناساند.

بابەتی زیاتر

Back to top button