ئیسپانیا

بەرگریکارەکەی خیمناستیک قسە “جوێن”ـە ناشرینەکانی مێسی ئاشکرادەکات

یاریگا-لیۆ مێسی لە بارێکی دەروونی ئارامدا نیە پاش گەڕانەوە ملکەچییەکەی بۆ بارسێلۆنا و بەشداریکردنی لە یارییەکی دۆستانەدا.

بارسا و خیمناستیک یارییەکی دۆستانەیان ئەنجامدا و تێیدا مێسی رووبەروووی یاریزانێکی یانەی بەرامبەر بووەوە بە ناوی خافیێر ریبیلێس و قسەی ناشرینی پێگووتوە.

ریبیلێس  ئاشکرایکرد مێسی لە کاتی یارییدا وتوویەتی “ئەوە چی دەکەیت گەمژە ؟  ئەتەوێت ئیتر شەقم لێنەدەیت  بێ نرخ؟ . بەرگریکارەکە وتیشی من ئەوەم نەکرد بەڵام رەنگە یاریزانێکی دیکە خراپ وەڵامی بداتەوە.

مێسی بڕیاری جێهێشتنی بارسای دا بەهۆی ناکۆکی لەگەڵ کارگێڕی یانەکەی بەڵام پێداگیری بارسا لەسەر نەفرۆشتنی یاخود ناردنی بۆ دادگا، ئەو یاریزانەی ناچارکرد بۆ وەرزێکی دیکە بمێنیتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button