بازاڕی گواستنه‌وه‌

بریکارەکەی: بەیڵ دەیەوێت بچێتە تۆتنهام و گفتوگۆکانیش بەردەوامن

یاریزانەکە وێڵزیەکە نزیک دەبێتەوە لە گەڕانەوە بۆ یانەکەی پێشووی

یاریگا – گاریس بەیڵ نزیکە لە گەڕانەوەی بۆ یانەی تۆتنهام و ئێستاش بریکارەکەی دەنگۆکانی پشتڕاست کردەوە. دەنگۆی ڕۆیشتنی یاریزانە وێڵزیەکەش تازە نییە بەوپێیەی پەیوەندی یاریزانە لەگەڵ هاندەران بەردەوام لە خراپبووندا بووە لەم دواییە.

جۆناسان بارنیت، بریکاری یاریزانەکە بە ڕادیۆی بی بی سی ڕاگەیاند:

ئێمە لە گفتوگۆداین. ئەو تۆتنهامی خۆشدەوێت، دەیەوێت بچێتە ئەو یانەیە.

لەم هەمان کاتیشدا یانەی ڕیال مەدرید دەیانەوێت قازانجێکی زۆر بکەن لەم گواستنەوەدا و دەگوترێ کە تۆتنهام توانای پێدانی ئەو بڕە پارەیەی نابێت، هەربۆیەش دەکرێت یاریزانە وێڵزیەکە بەشێوەی خواستنیش بگەڕێتەوە یانەکە.

شایانی باسە بەدەر لە تۆتنهام، یانەی مانچستەر یونایتدیش بەدوای گواستنەوەی بەیڵە، هەربۆیەش وادەردەکەوێت کە سەردەمی بەیڵ لە ڕیال مەدرید بەکۆتا هاتووە و یاریزانە وێڵزیەکە دەگەڕێتەوە پریمەرلیگ بەمزووانە.

بابەتی زیاتر

Back to top button