ئه‌وروپا

یەكەم لێدوانی پیانیچ دوای واژۆكردنی گرێبەستەكەی لەگەڵ بارسێلۆنا

یاریگا: میرالیم پیانیچ ئەستێرەی پێشووی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە پەیوەندیكردنی بە یانەی بارسێلۆناوە.

لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ناساندنی وەك یاریزانی یانە كەتەلۆنییەكە پیانیچ ووتی: بوون بە بەشێك لەم یانەیە شتێكی ناوازەیە، من زۆر بە پەرۆشم بۆ یاریكردنم لەم یانەیە.

هەروەها ووتیشی: بارسا هەموو كات نایاب و نایابتر دەبێت، هەموو یانەیەك بە سەختیدا تێدەپەڕێت، بەشداریكردنی ژووری خۆگۆڕین لەگەڵ میسی و یاریزانەكانی دیكە هەستێكی بێ وێنەیە، ئەو باشترین یاریزانی مێژووە.

هەروەها ناوەڕاستكارە بۆسنایەكە ووتیشی: جێهێشتنی یوڤێنتوس سەخت بوو، ئەوان یانەیەكی گەورە بوون، بەڵام لە تۆپی پێدا پێوویستە بەرەنگاری نوێ تاقی بكەیتەوە.

” سوپاس بۆ ئێوە، سوپاس بۆ هەمووان ، سوپاس سەرۆك، من زۆر هەست بە شانازی دەكەم، دەمەوێت نازناوەكان لێرە بەدەست بهێنم ، باوەشێكی گەورە”.

بابەتی زیاتر

Back to top button