ئه‌وروپائیسپانیا

بارسێلۆنا لەگەڵ هیچ یاریزانێک رێکنەکەوتووە

یاریگا
رۆژنامەی تەلەگرافی هۆڵەندی ئەمڕۆ بڵاویکردەوە کەوا یانە بارسێلۆنا لەگەڵ مێمفیس دیپای هێرشبەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان رێکەوتووە، بەڵام یانەکە ئەو دەنگۆیەی رەتکردووەتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیۆی نزیک لە یانە کەتەلۆنیەکە بڵاویکردووە کارگێری یانەی بارسێلۆنا هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کەوا لەگەڵ هێرشبەرەکەی یانەی ئۆڵمپیک لیۆن و ئەو یانەیەش رێکەوتنیان کردبێت. سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردووە ئەو یانەیە تاوەکو چارەنوسی بەشێک لە یاریزانەکانی یەکلایی نەکاتەوە، هیچ یایزانێک ناگوازنەوە.

بارسێلۆنا دوو هەفتەی لە پێشە بۆ ئەوەی بازار کردنی یەکلایی بکاتەوە، چونکە چواری مانگی داهاتوو دوا وادەی گواستنەوەی یاریزانان دەبیت لە ئیسپانیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button