ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

پیانیچ بە میدیاکان ناسێندرا

یاریگا
میرالیم پیانیچ، ناوەڕاستکاری بۆسنیایی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا ئەمڕۆ بە شێوەیەکی بە فەرمی بە ئامادەبوونی سەرۆکی یانەکە بە میدیاکان ناسێندرا.

ماڵپەری فەرمی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بڵاویکردووە ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی جۆزێپ ماریا بارتیمیۆ سەرۆکی یانەکە و هەروەها رامۆن پلانێس بەرێوەبەری وەرزشی، ناوەڕاستکارە نوێیەکەی یانەکەیان کە ئەم هاوینە بەرامبەر 60 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی گواسترایەوە یانەکەیان، پێشکەشی میدیاکان کرا و ئەو یاریزانە وەرزی داهاتوو درێسی ژمارە هەشت لەبەر دەکات.

پیانیچ مانگێک لەمەوبەر گرێبەستی لەگەڵ بارسێلۆنا واژۆ کرد، دواتر بە هۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا نەیتوانی دوو هەفتەی سەرەتا بەشداری راهێنانەکانی یانە نوێیەکەی بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button