ئینگڵته‌را

لامپارد باس لە ئاستی یانەكەی و گۆڵەكەی جەیمس دەكات

یاریگا: فرانك لامپارد، ڕاهێنەری یانەی چێلسی ئینگلیزی سەرسامی خۆی بە گۆڵی دووەمی یانەكەی دەربڕی كە جەیمس تۆماریكرد.

یانە لەندەنیەكە توانی یاری دەستپێكی پریمەرلیگ لە برایتۆن بباتەوە بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك.

لە دوای یاریەكە لامپارد ووتی: دڵخۆشم بە بردنەوەی یەكەم یاری وەرز ئەوە دەستپێكێكی باش دەبێت و یاریزانەكان بە گڕ و تینێكی زیاترەوە ئامادە دەبن.

هەروەها ووتیشی: لەگەڵ بەردەوام بوونی یاریەكان تەنها پێوویستە بە بەهێزی بمێنینەوە ،یاریزانی نوێ لە یانەكەمان هەیە بۆیە دەبێت پارێزگاری لە هێز و تواناكانیان بكەین.

سەبارەت بە گۆڵەكەی جەیمس ووتی: گۆڵێكی تەواو نایابی تۆمار كرد، لە كاتێكی نایابدا كە پێوویستمان بە گۆڵ بوو، بەڵام دوور لە گرنگی گۆڵەكەی،نایابی گۆڵەكەی وایكرد لە شوێنی خۆم بەرز ببمەوە ، بەڕاستی باوەڕ پێنەكراو بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button