ئیسپانیاگرنگترین

بارسا مەرجێکی قوڕسی لەبەردەم سوارێز داناوە بۆ جێهێشتنی یانەکە

یاریگا – یانەی بارسێلۆنا بە لویس سوارێزی ئوڕوگواییان ڕاگەیاندووە کە تەنها لە یەک حاڵەتدا دەستبەرداری دەبن، ئەویش بە لێخۆشبوونە لە مافی خۆی.

هێرشبەرەکەی بارسێلۆنا لە یاریە دۆستانەکیان بەرامبەر ناستیک لە پێکهاتەکەدا نەبوو و کۆیمان هەر زوو پێی ڕاگەیاند کە بچێت وێستگەیەکی دیکە بۆ خۆی بدۆزێتەوە بەوپێیەی بەشێک نییە لە پلانەکانی ئەم وەرزەی. هەربۆیەش سوارێز ئێستا نزیکە لە پەیوەندیکردن بە یانەی یوڤێنتوس، بەڵام بارسا بەربەستێکی گەورەی لەبەردەمی داناوە.

بارسا داوایان کردووە یاریزانە ئوروگوایەکە هاوشێوەی ئیڤان ڕاکیتیچ، لەو بڕە پارەیە خۆشبێت کە دەبێت پێی بدرێت بەوپێیەی پێش تەواوبوونی گرێبەستەکەی بارسا جێدێڵێت، بەڵام پارێزەرانی سوارێز نەک تەنها ئەم داواکاریەیان ڕەت کردۆتەوە بەڵکو سەریان سورماوە لە مامەڵەی خراپی بارسا لەگەڵ ئەفسانەیەکی یانەکە.

هەربۆیەش داهاتووی سوارێز لە ئێستادا نادیارە، ئەگەر لە بارسا بمێنێتەوە، ئەوا دەکرێت تەواوی وەرزەکە لەسەر کورسی بەسەر بەرێت، هەربۆیەش پێویستە بەزووترین کات بگاتە ڕێکەوتن لەگەڵ ئیدارەی بارسا.

بابەتی زیاتر

Back to top button