ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی : مان سیتی بە گرێبەستێکی ٨٧ ملیۆن پاوەندییەوە داوای بەرگریکارێکی لالیگا دەکات

یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی بەفەرمی  گرێبەستێکی رەوانەی ئەتڵەتیکۆ مەدرید کردووە و بەرامبەر بە بڕە پارەیەکی خەیاڵی داوای خۆزێ خیمینێزی بەرگریکاری ئەو یانەیە دەکەن.

خیمینێزی ئۆرۆگوایی نیوەی وەرزی رابردووی لەدەستدا بەهۆی پێکان لەگەڵ ئەوەشدا مان سیتی ئامادەن ٨٧ ملیۆن پاوەند بدەن( ٩٤ ملیۆن یۆرۆ). ئەمەش نزیکە لە بڕە پارەی سزای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانە کە ١٢٠ ملیۆن یۆرۆیە.

پیپ گواردیۆلا لە کاتێکدا لە هەوڵی گواستنەوەی بەرگریکارێکی دیکەیە، هەر لە هاوینەدا نەیسان ئەیکی گواستوەتەوە بە بڕی ٤١ ملیۆن پاوەند.

بابەتی زیاتر

Back to top button