ئیسپانیابازاڕی گواستنهوهگرنگترین
هازارد لە یەکەم یاری وەرز بەشدارنابێت
یاریگا-ئێدین هازارد بانگهێشت ناکرێت بۆ یەکەم یاری وەرزی نوێی خولی ئیسپانی.
ریاڵ مەدریدی هەڵگری ناسناوەکە لە یەکەم هەفتەدا و لە یارییەکی بەهێز رووبەرووی ریاڵ سۆسیداد دەبێتەوە، بەگوێرەی کادینا کۆپ ئێدین هازارد بەهۆی پێکان لە پاژنەی پێی و نا ئامادەیی باری جەستەیی ناتوانێت بەشداربێت.
هازارد بەر لەوەش لە کێشەدابوو لەگەڵ یانەکەی بەهۆی بەرزبوونەوەی کێشی جەستەی لە میانەی پشووی هاوینەدا. ئەمە جگە لە دابەزینی ئاست و لەدەستدانی بەشێکی زۆری وەرزی رابردوو بەهۆی پێکان.
ئەستێرە بەلجیکییەکە لە تەواوی وەرزی رابردووی لالیگادا تەنها یەک گۆڵی تۆمارکرد.