ئیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ڤیداڵ و ئینتەر یەکلابوونەوە

یاریگا-وابڕیارە سبەینێ ئارتورۆ ڤیداڵ بگاتە میلانۆ بۆ تەواوکردنی گواستنەوەکەی بۆ یانەی ئینتەرمیلان.

ماوەیەکی زۆرە دەنگۆی گواستنەوەی ئەو یاریزانە هەیە و رۆژنامەکانی کاتالونیاش کۆکن لەسەر ئەوەی ناوبراو سبەی پشكنینە پزیشكییەکان بۆ نێرازوری ئەنجام دەدات.

بەگوێرەی رادیۆی کاتالۆنیا ڤیداڵ ئەمڕۆ تەنها بۆ ماڵئاواییکردن لە هاوڕێکانی دەچێتە شوێنی مەشقەکانی بارسا و کۆتا رۆژی ئەو یاریزانە دەبێت لە ئیسپانیا.

هەڵکشانی تەمەن و دابەزینی ئاستی رێگربوو بوو لەوەی ناوەڕاستکارە چیلییەکە بتوانێت ئەو ئاستە پێشکەشبکات کە لەگەڵ یانەکانی پێشووتریدا نیشانی دابوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button