ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیاگرنگترین

شۆکێکی گەورە بۆ یانەی بارسێلۆنا

یاریگا
بەدرێژایی ئەم هاوینە کارگێری یانەی بارسێلۆنا هەوڵی گواستنەوەی لاوتارۆ مارتینێز، گۆڵکاری ئارجێنتینایی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا دەدەن، بەڵام بە پێچەوانەوە دەنگۆیەک هەیە ئەو یاریزانە دەچێتە ریال مەدرید.

ماڵپەری سپۆرت مێدیاسێت بڵاویکردووە بەم دواییە بەرێوەبەری کارەکانی یاریزانەکەی نێرازۆری گفتوگۆی نهێنی لەگەڵ کارگێری یانە ئیسپانیەکە کردووە و هەردوولا لەسەر گواستنەوەی ئەو یاریزانە بە موچەی ساڵانەی هەشت ملیۆن یۆرۆ رێکەوتوون و چاوەڕێ گڵۆپی سەوزی یانەکە دەکەن، بۆ ئەوەی دەستبەرداری ئەو یایزانەیان بن، کە بەرامبەر ئەو یاریزانە داوای 111 ملیۆن یۆرۆ دەکەن.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردووە ئینتەر میلان دەیەوێت بە فرۆشتنی ئەو یاریزانە داهاتی ساڵانەی رێک بخاتەوە، کە بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا تووشی کورت هێنان بوونە.

بابەتی زیاتر

Back to top button