ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

نێیمار: ئالڤارۆ منی بە مەیمون بانگ کرد

یاریگا
نێیمار داسیلڤا، دوای چاکبونەوەی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەشداری کردنی لە یەکەم یاریی ئەم وەرزەی یگ وەن، بە کارتی سوور دەرکرا و یانەکەشی تووشی دووەم دۆڕان بوو.

شەوی رابردوو پاریس سانجێرمان لە دووەم یاریی ئەم وەرزەی لیگ وەن و لە کلاسیکۆی فەڕەنسا میوانداری ئۆڵمپیک مارسێی کرد و بە گۆڵێکی بێ وەڵام تووشی دۆڕان بوون و لە دوایین خولەکەکانی یارییەکە نێیمار داسیلڤای بەڕازیلی بە کارتی سوور دەرکرا و دوای یارییەکەش ئەو یاریزانە گووتی ” بەرگریکاری بەرامبەر کە بووە هۆی دەرکردنم لە یارییەکە،منی بە مەیمون بانگکرد، هیوادارم بەرپرسان دووبارە سەیری دیمەنەکە بکەنەوە بۆ ئەوەی ئەو یاریزانەش بە سزاکەی بگات”.

لەو یارییەدا بێجگە لە نیمۆ، چوار یاریزانی دیکەش لە هەردوو یانە لە دوایین خولەکەکانی یارییەکە لەلایەن ناوبژیوانەوە دەرکران.

بابەتی زیاتر

Back to top button