فه‌ره‌نساگرنگترینیاریگا

هۆکارى تووڕەبوونى نەیمار لە یارییەکەى شەوی رابردوو ئاشکرابوو

یاریگا – دوێنێ شەو لەمیانەى بەڕێوەچوونى یاری نێوان مارسیلیا و پاریس سانجێرمان لە خولی فەرەنسى، کە بەیەک گۆڵى خاوێن مارسیلیا سەرکەوت، گرژى و ئاڵۆزییەکى زۆر کەوتەوە و ناوبژیوان پێنج یاریزانى بە کارتى سوور کردە دەرەوە.

نێمار جۆنیۆریش بێبەش نەبوو و  کارتى سوورى بەڕوودا بەرزکرایەوە لەهەمبەر هەڵچوون و تووڕەبوونى لە ئەلڤارۆى یاریزانى مارسیلیا. یاریزانەکەى سامبا لەکاتى چوونەدەرەوەى لە یاریگادا چەند قسەیەک بۆ ناوبژیوان دەکات، کە تەواوى قسەکانى بەڕوونى لە مایکرۆفۆنى یەکێک لە تیڤییەکان دەرچووە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە.

گرانترین یاریزانى جیهان لە ڤیدیۆکەدا بە ناوبژیوان دەڵێت کە ئەلڤاڕۆ وشەى ڕەگەزپەرستى بەکارهێناوە، دواتریش لە تویتەرى خۆى دەڵێت: ئەلڤارۆ پێی وتووم، “مەیموونى دایک سۆزانى!”.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button