ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

محەمەد سەڵاح دەچێتە لالیگا

یاریگا
محەمەد سەڵاح، هێرشبەری میسڕی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی بووەتە ئامانجی یەکەمی رۆناڵد کومان راهێنەری هۆڵەندی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا.

رۆژنامەی دەیلی ئێکسپرێسی ئینگلیزی زانیاریی لە کەسێکی نزیک لە راهێنەرە هۆڵەندیەکەی بلاوگرانا دەستکەوتووە کە ناوبرا داوای لە کارگێری یانەکەی کردووە هەموو هەوڵێک بدەن بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە میسڕییەکەی رێدز، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت چەند رۆژی رابردوو هەوڵەکان بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەست پێ بکرێت.

ئەو سەرچاوەیە ناوی کەسە نزیکەکەی رۆناڵد کۆمان ئاشکراکردووە و ئەویش سیاک سوارت یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی هۆڵەندا و یانەی ئایاکسی ئەم وڵاتەیە و ئەو کەسەش زانیارییەکانی بە دڵنیاییەوە بڵاوکردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button