ئیسپانیا

سیمیۆنی تووشی کۆرۆنا بوو

یاریگا- یانەی ئەتڵەتیکۆ مەدرید ڕایگەیاند کەوا دیگۆ سیمیۆنی ڕاهێنەری یانەکەیان دووچاری ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەیاندا هاتووە کە ڕاهێنەڕە ئەرجەنەینییەکە ڕۆژی هەینی پشکنینی بۆ کراوە لە کاتی خۆ ئامادە کردن بۆ وەرزی نوێ و دواتر بە پۆزەتیڤ بۆی گەڕاوەتەوە. بۆیە ئێستادا لە ماڵەوە خۆی کەرەنتینە کردووە.

بەوەش ڕۆخی بلانکۆس بە بێ ئامادەبوونی سیمیۆنی یەکەم یاریی خولی ئیسپانیای ئەم وەرزە ئەنجام دەدەدن کاتێک 27ی ئەم مانگە میوانداریی گرانادا دەکەن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button