ئینگڵته‌را

محەمەد سەڵاح: لیدز یانەیەكی سەخت بوو

یاریگا: محەمەد سەڵاح، ئەستێرەی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە یەكەم بردنەوەیان لە یەكەم یاری وەرزی نوێی پریمەرلیگ.

ڕێدز توانی یاریەكە لە بەرژەوەندی خۆی كۆتایی پێ بهێنێت بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ،  سەلاح توانی هاتریك تۆمار بكات.

لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی دوای تەواو بوونی یاریەكە ئەستێرە میسڕیەكە ووتی: لە زۆربەی كاتدا یاریەكە سەخت بوو، بە تایبەت لە ئەنفێڵد یاری بكەیت و بە بێ ئامادەبوونی هاندەر ، یاریەكی باشمان پێشكەش كرد، ڕاستە نەدەبوو سێ گۆڵمان لێ تۆمار بكرێت.

هەروەها ووتیشی: ئەوان یانەیەكی بەهێز بوون، بە باشی كاردانەوەیان دەبوو دوای گۆڵەكان، ئەوان سێ گۆڵیان لێ كردین، بۆیە پێوویستە هەوڵی باشتر و زیاتر بدەین.

شایەنی باسە لیدز یۆنایتد ئەمساڵ سەركەوتنیان بۆ پریمەرلیگ مسۆگەر كرد بە ڕاهێنەرایەتیكردنی مارسیلۆ بێلسای ئەرجەنتینی.

بابەتی زیاتر

Back to top button