ئه‌وروپائیسپانیا

كومان: میسی پێوویستی بە باشتر بوونە لە ڕووی جەستەییەوە

یاریگا: ڕونالد كومان ، ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە ئاستی یاریزانەكانی دوای بردنەوەیان لە خیمناستیك تاراگونا لە یاریەكی دۆستانەی ئامادەكاریدا بۆ وەرزی نوێ.

لە دوای یاریەكەیان ڕاهێنەرە هۆڵەندیەكە ووتی: میسی بە هەمان ڕۆحیەتی جاران دەركەوتەوە، ئەو بە باشی ڕاهێنانەكانی ئەنجام دەدات تەنانەت لە ڕۆژە پشووەكانیشیدا ڕاهێنان دەكات.

هەروەها ووتیشی: ئەو زۆر باش دەزانێت كە دەبێت لە ڕووی جەستەوە باشتر بێت و ڕاهێنان بكات وەك هەر یەكێكی دیكە.

وا بڕیارە لە یەكەم یاری فەرمی خۆیاندا لە وەرزی نوێ یانە كەتەلۆنییەكە ڕوووبەڕووی ڤیاڕیاڵ دەبێتەوە لە 27ی مانگ لە یاریگای كامپ نۆو.

بابەتی زیاتر

Back to top button