ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

نێیمار گەڕایەوە ڕاهێنانەکانی یانەکەی

یاریگا
نێیمار داسیلڤا، هێرشبەری بەڕازیلی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسا دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبویەوە و گەڕایەوە راهێنانەکانی یانەکەی.

یاریزانە بەڕازیلیەکە دوای چواردە رۆژ خۆ کەرەنتین کردن بە هۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆڤید19 دواجار هەواڵی چاکبونەوەی خۆی راگەیاند و لە هەژمارەی فەرمی خۆی لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان نوسیویەتی ” گەڕامەوە راهێنانەکان، زۆر خۆشحاڵم “.

نێیمار و چەند یایزانێکی یانەکەی دوو هەفتە لەمەوبەر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ئەو کات چەند سەرچاوەیەک ئاشکرایان کرد بوو بەشداری میواندارییەکیان کردووە و لەو میواندارییە تووشی ئەو پەتایە بوونە.

بابەتی زیاتر

Back to top button