ئیسپانیا

بارسا پێکانی ئانسو فاتی ڕاگەیاند

یاریگا- یانەی بارسێلۆنا پێکانی ئانسو فاتی ڕاگەیاند کە ئەمڕۆ لە کاتی ڕاهێنانەکاندا دوووچاری بووە.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی بارسا، یاریزانە لاوەکە تووشی کوتران و خوێنتێزان بووە لە جوومگەی سێبەندە (ئێسکی ڕان، سمت)یدا.

بلاوگرانا ئەوەشی دووپات کردۆتەوە هێرشبەرە تەمەن 17 ساڵانەکە بەهۆی ئەو پێکانەوە ناتونێت بۆ یارییه دۆستانەکەی ڕۆژی شەممە بەرامبەر یانەی خیمناستیکا ئامادە بێت.

فاتی ئەم هەفتەیە گەڕایەوە بۆ بارسێلۆنا دوای یاری کردن بۆ هەبژاردەکەی لە میانی یارییەکانی خولی نەتەوەکانی ئەورووپا.

بابەتی زیاتر

Back to top button