ئه‌وروپائیسپانیا

كومان:میسی نایابترینە، هەمووان باشترین پێشكەش دەكەن

یاریگا: ڕونالد كومان، ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی باسی ئەفسانەی یانەكە لیۆنێل میسی و خۆ ئامادەكاریەكانیان دەكات بۆ وەرزی نوێ.

لە چاوپێكەوتنیدا بۆ كەناڵە فەڕمیەكانی یانەكە ڕاهێنەرە هۆڵەندیەكە ووتی: لیۆنێل میسی باشترینی جیهانە ،ئەو گرنگیەكی زۆری هەیە لە یانەكە، پێشتر چەندین جار ئەوەی سەلماندووە و هیوادارم ئەم وەرزەش دووبارەی بكاتەوە.

هەروەها ووتیشی: ئەوەی لە ڕاهێنانەكان دەیبینم ئەوەیە كە هەمووان تەواوی توانای خۆیان پێشكەش دەكەن و هەوڵ دەدەن ببنە باشترینی خۆیان، من زۆر دڵخۆشم بەوەی یانەكەم دەیكات لە ئێستادا هەمووان گەشبینن، بە ڕاهێنانی جەستەی دەستمان پێكرد و ئێستا كاتی تاكتیكە.

وا بڕیارە سبەینێ لە یاریەكی دۆستانەی ئامادەكاریدا بۆ وەرزی نوێ بارسێلۆنا ڕوووبەڕووی ناستیك دی تاراگونا ببێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button