ئینگلتەرا

لامپارد ناوی ئەو یاریزانانەی ئاشکرا کرد کە ڕۆژی دووشەممە ئامادە نابن بەرامبەر برایتۆن

یاریگا- فرانک لامپارد ناوی ئەو یاریزانانەی ڕاگەیاند کە بۆ یەکەم یارییان لە ەرزی نوێی خولی ئینگیزی بەشدار نابن.

لە چاوپێکەوتنی ڕۆژنامەوانی پێش یارییەکەی ڕۆژی دووشەممەیان بەرامبەر برایتۆن، ڕاهێنەرەکەی بلووز گوتی: “حەکیم زیاش لە یاریە دۆستانەکەی ڕۆژی شەممەی ڕابردوو بەرامبەر برایتۆن تووشی پێکان هاتووە لە ئەژنۆیدا، بۆیە بۆ ڕۆژی دووشەممە ئامادە نابێت. هیوادارین تەنها چەند هەفتەیەک بخایەنێت ئەو پێکانە تا ئەوپەڕی دوو هەفتە، بەڵام دەبێت چاودێری بکەین.

زیاش تاکە یاریزانی یانەکەی لامپارد نییە کە نەتانێت یاری بکات. وەک ڕاهێنەرە ئینگلیزیەکە گوتی: “بین چیلویڵ، ئەمیش لە هەڵداندایە بەرەو باشترکردنی توانای جەستەیی، بەڵام بۆ ئەو یارییە ئامادە نابێت. تیاکۆ سیلڤاش لە لەندەنە، بەڵام تا کۆتایی هەفتە لەگەڵ تیمەکەدا ڕاهێنان ناکات. تا ئەو یارییه دەبێت تێ بکۆشێت.”

جگە لەو سێ یاریزانە، کە سێ گرێبەستی نوێی ئەم هاوینەن بۆ یانە لەندەییەکە، ماتیۆ کۆڤاسیچش بەهۆی ئەو کارتە سوورەی لە یاریی کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا وەریگرت، لە لیستی بانگهێشتکراوانی لامپارددا نابێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button