ئاسیاجیهانخوله‌کانی دیکەمۆندیال

مۆندیالی یانەکان بەڕێوە ناچێت

یاریگا
بریار بوو ئەمساڵ مۆندیالی یانەکان لە وڵاتی قەتەر میوانداری مۆندیالی 2022 بەڕێوە بچێت، بەڵام دەنگۆیەک هەیە بە هۆکاری جیاواز پاڵەوانتیەکە هەڵوەشاوەتەوە.

رۆژنامەی شرق الاوسط بڵاویکردووە لە دوایین کۆبونەوەی فێدراسیۆنەکانی کیشوەری ئاسیا AFC ئەو یانانەی کە بەشدارن لە چامپیۆنزلیگی کیشوەرەکەیان ئاگادار کردووەتەوە مۆندیالی یانەکانی 2020 کە بریار بوو لە مانگی دێسەمبەری داهاتوو لە دەوحەی پایتەختی قەتەر بکرێت هەڵوەشاوەتەوە و بەڕێوە ناچێت.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردووە لەوانەیە مۆندیالی یانەکان لە ساڵی 2021 کە بریار بوو بە شێوازێکی نوێ لە چین بکرێت، بە هۆی بەڕێوەچوونی یارییەکانی ئۆڵمپیکی تۆکیۆ و هەروەها کوپا ئەمریکا هەڵبوەشێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button