ئینگلتەرا

دروشمێکی تایبەت بە درێژایی وەرز لەسەر درێسی یاریزانانی پریمەرلیگ جێگیر دەکرێت

یاریگا- یاریزانانی پریمەرلیگ بۆ وەرزی دادێ بە دروشمێکی تایبەت لەسەر درێسەکانیان دەبینرێن.

دوای ڕووداوی کوشتنی جۆرج فلۆیدی ڕەشپێستی  ئەمریکی لەلایەن پۆلیسێکی ئەو وڵاتەوە، کاردانەوەکان بۆ ئەو ڕووداوە لەسەر ئاستی وەرزیش کەم نەبوون، بە تایبەت هەڵوێستی خولی ئینگلیزی بە چۆک دادانی یاریزان و ناوژیوانەکان پێش هەر فیکەی دەستپێکی هەر یارییەک. ئەوە و لەگەڵ دروشمی “Black Lives Matter” لەسەر درێسەکانیان، کە بە واتای “ژیانی ڕەشپێستەکان گرنگە” هەڵمەتیان دژی ڕەگەزپەرستی ڕاگەیاند.

بەڵام بۆ وەرزی نوێ، تا کۆتایی خولەکە “No room for racim – بوار به ڕەگەزپەرستی نادرێت” لە سەر درێسی سەرجەم یانەکان دەبێت. ئەوەش بە گوێرەی قسەی ڕیچارد ماستەرز سەرۆکی جێبەجێکاری خولەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button