ئینگلتەرا

باشترین ڕاهێنەری وەرزی پریمەرلیگ خەڵات کرا

یاریگا- یۆرگن کڵۆپی ڕاهێنەری لیڤەپووڵ خەڵاتی باشترین ڕاهێنەری وەرزی پریمەرلیگی وەرگرت.

کڵۆپ کەمانگی ڕابردوو کێبڕکێکەی لە هەریەکە لە پاڵێوراوان؛ فرانک لامپارد (چێڵسی) و برێندان ڕۆجەرز (لیستەر سیتی) و کریس وایڵدەر (شیفیڵد یونایتد) بردەوە، ئەمشەو بە فەرمی خەڵاتەکەی پێشکەش کرا.

ڕاهێنەرە ئەڵمانیەکە توانی بۆ یەکەمین جار لە دوای 30 ساڵ لە بێ بەشبوونی ڕێدز لەو نازناوە، وەرزی ڕابردوو گرێکوێرەکەی کردەوە و تینوێتی هاندەرانی شکاند.

بابەتی زیاتر

Back to top button