ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

کلۆپ بارسێلۆنا بێ هیوا دەکات

یاریگا
یۆرگێن کلۆپ، راهێنەری ئەڵمانی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی داوای لە جۆرجینۆ ڤایناڵدۆم ناوەڕاستکاری یانەکەی کردووە بیر لە جێهێشتنی ئانفێڵد نەکاتەوە.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرت بڵاویکردووە دوێنێ چوار شەممە راهێنەر و ناوەڕاستکارەکەی رێدز لەگەڵ یەکتری قسەیان کردووە و راهێنەرە ئەڵمانیەکە داوای لە یاریزانە هۆڵەندییەکەی کردووە بیر لە جێهێشتنی یانەکەیان نەکاتەوە و ئامادەن گرێبەستەکەشی کە ساڵی داهاتوو کۆتایی دێت نوێ بکەنەوە و ئەو یاریزانەش بەم داوایە رازی بووە و بریاری مانەوەیداوە.

ڤایناڵدۆمی 29 ساڵ کە پێشتر لە هەڵبژاردەی هۆڵەندا لەگەڵ رۆناڵد کومان راهێنەری ئێستای بارسێلۆنا کاری کردووە، ئامانجی ئەم هاوینەی راهێنەرەکەی پێشووی بووە، بەڵام پێدەچێت گواستنەوەکە سەرکەتوو نەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button