ئیسپانیا

وادەی هەڵبژاردنەکانی بارسێلۆنا دیاریکرا

یاریگا
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بە شێوەیەکی فەرمی وادەی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی سەرۆكایەتی یانەكەی دیاریكرد.

لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا لە هەژمارە فەرمییەکانیان لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان، یانە كەتەلۆنییەكە وادەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی داهاتوویان دیاریی کردووە و بریارە بەرواری 20 و 21 ی مانگی ئاداری ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنەکان بکرێن و چەند کەسێکیش خۆیا بۆ ئەم پۆستە پاڵاوتووە و لە ماوەی رابردووش باسیان لە پلانەکانیان کردووە و دیارترین پاڵێوراوەکانیش بۆ ئەم پۆستە، خوان لاپۆرتا و ڤیکتۆر فۆنتن.

جۆزێپ ماریا بارتیمیۆ لەوەتەی ساڵی 2014 سەرۆکایەتی ئەو یانەیە دەکات و لەو کاتەوە بلاوگرانا سێزدە ناسناوی بەدەست هێناوە و گرنگترینیان چامپیۆنزلیگ بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button