ئیسپانیا

لاپۆرتا خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی بارسا دەپاڵێوێت

یاریگا- تا دێت ناوی زیاتر ئاشکرا دەبێت بۆ ڕکابەرایەتی کردن لەسەر وەرگرتنی پۆستی سەرکایەتی یانەی بارسێلۆانا و، لە تازەترین کاندیدی نوێدا بۆ ئەو ئەرکە، خوان لاپۆرتای سەرۆکی پێشووتری بلاوگرانایە.

لە چاوپێکەوتنێکی ڕادیۆیدا کە ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاوی کردۆتەوە، لاپۆرتا ئەوەی درکاندووە کە خۆی بەربژێر دەکات بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی بارسا.

ناوبراو پێشووتر لە نێوان ساڵانی 2003 بۆ 2010 پۆستەکەی بەڕێوە دەبرد کە یانەکە بە چەندین نازناوی جۆراوجۆری ناوخۆیی و کیشوەریی و جیهانیش گەنجینەی بلاوگرانای دەوڵەمەندتر کرد.

ناوبراو ساڵی 2015 جارێکیتر خۆی پاڵفت، بەڵام کێبڕکێکەی لەبەرامبەر جۆزێپ ماریا بارتۆمیۆ دۆڕاند.

بابەتی زیاتر

Back to top button