ئه‌وروپائیسپانیا

سوارێز داهاتووی ناڕوونە

یاریگا
لویس سوارێز، هێرشبەری ئۆروگوایی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا تاوەکو ئێستا چارەنوسی بۆ وەرزی داهاتوو یەکلایی نەبووەتەوە و دیار نیە لە یانەکەی دەمێنێتەوە.

ئەمڕۆ رادیۆی کەتەلۆنیا زانیاریی نوێ سەبارەت بە داهاتووی ئەو یاریزانە بڵاوکردووە کە رۆناڵد کومان راهێنەری بلاوگرانا لە بریارەکەی پاشگەز بووەتەوە و داوای لە یانەکەی کردووە دەستبەرداری هێرشبەرە ئۆروگواییەکە نەبن، بۆیە ئەگەرێکی زۆر هەیە ئەو یاریزانە وەرزی داهاتووش لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بێت، بەڵام گەورەترین کیشەی ئەو یانەیە موچەکەیەتی.

سوارێز تاوەکو ساڵی داهاتوو گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە و تاوەکو کۆتایی هاتنی ماوەی گرێبەستەکەی دەتوانێت موچەکەی وەربگرێت کە 14 ملیۆن یۆرۆیە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button