ئه‌وروپائیسپانیا

مۆراتا سوورە لەسەر جێهێشتنی یانەکەی

یاریگا
ئالڤارۆ مۆراتا، هێرشبەری ئیسپانی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانیا دەیەوێت ئەم هاوینە یانەکەی جێبێڵێت و یانەی یۆڤێنتوسی ئیتاڵیش ئامادەیە بۆ گواستنەوەی.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا بڵاویکردووە گۆڵکارەکەی رۆخێ بلانکۆس لەگەڵ یانەکەی دڵخۆش نیە و چەند جارێک داوای کردووە یانەکەی دەستبەرداری بن، بەڵام کێشەکەی ئەوەیە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی 150 ملیۆن یۆرۆ و ئەمەش پرۆژەکەی قورس کردووە.

ئەو سەرچاوەیە بڵاویشی کردووە یانەی یۆڤێنتوسی ئیتاڵیا بۆ گواستنەوەی مۆراتا ئۆفەرێکیان بە بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی رۆخێ بلانکۆس کردووە، بەڵام ئۆفەرەکە رەتکراوەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button